ههر دوو شیوهی میکانیکی و نامیکانیکی بو پاراستنی سهرچاوهکانی خاکوئاو به کار دین. شیوازی میکانیکی وهک: تراسلیدانTerracing ، درووستکردنی ئاوهروی لادهر، و درووستکردنی لهمپهر؛ ههروهها شیوازی نامیکانیکی وهکوو کهلکوهگرتنی گونجاو له زهوی، بلاوکردنی په ین به شیوهی گونجاو، کیلانی درووست و گورینی چاندی(تناوب زراعی). دهتوانین بلین که پاراستن به شیوهی میکانیکی به واتهی بهرهنگاری راستهخویه له گهل دیاردهی رامالانی خاک (Soil Erosion). ئهمهش له بارودوخیکدا دهبی که خاک بو خوی توانای خوراگری نیه له بهرامبهر فاکتورهکانی رامالان، بویهش پیوسته کاردانهوهیان سنووردار بکریت. شیوازی نامیکانیکیش به واتای بهرهنگاربوونهوهی ناراستهوخویه له گهل رامالان و زورتر پیشگرتنه لهو دیاردهیه له ریگای به بنهماوهرگرتنی هیندیک پیوهری بهریوهبهرایهتی نویی زهوی. سهرچاوه:- پێگهی (خاك پارێز) تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ ژمارهی کرتهکان لهم بلاگه
کات به خوولهک جوری کیلان 10 20 30 40 % لافاو درمغکیشان به قولایی 10 سانتیمیتر 4 30 45 65 کیلان به پیمهره به قولایی 10 ـ 12 سانتیمیتر 0 4 4 39
شیوازهکانی پاراستنی میکانیکی به کیشهن و له بواری ئابووریشهوه گرانن. تهنیا له کاتیکدا کهلکیان لییوهردهگرن که:1 ـ له بهر هیندیک هوکار ئهنجامدانی پاراستن به شیوهکانی نامیکانیکی مهیسر نهبیت. بو وینه چاندنی رووهک له بیاباندا.2 ـ بهرژهوهندی زورتر بیت له مهسرهفهکانی.3 ـ زور پیوست بیت وهکوو پیشگرتن له رامالانی زور به هیزی زهوی یان درووستبوونی چال و قورت که دهبیته هوی لهکهلک کهوتنی زهوی بویهش وهزیران ناچار دهبن بهجیی بهیلن و روو له شارهکان بکهن. ههروهها له دوخیکدا که ههرهشهی پربوونهوهی ئاوهروکانی ئاودیری و بهنداوهکان و خرابوونی ریگاکان له ئارادا بیت.پاراستن به شیوازهکانی میکانیکی و نامیکانیکی ئالترناتیفی یهکتری نین بهلکوو تهواوکهری یهکترین. له هیندیک دوخدا بهکارهینانی ههر دوو شیوه پیویست دهبیت؛ لهم دوخانهدا دهبی کرداری میکانیکی پیش له نامیکانیکی ئهنجام بدرین. پاراستنی نامیکانیکی بریتین له:
A ـ کهلکوهرگرتنی راست له زهویکهلکوهرگرتن له تهکنیکهکانی نویی کشتوکالی وهک میکانیزاسیونی کشتوکال، بهکارهینانی جورهکانی باشتری رووهک، دانی کوود به زهوی و هتد له کاتیکدا دهتوانن رولیان ههبی له بهرزکردنهوهی رادهی بهرههمهینان که ههلهکانی خاک بو گهشهکردنی رووهک باش بیت یان به واتهیهکی دیکه، کهلکوهرگرتن له زهوی به شیوازیکی راست ئهنجام بگریت. بو نموونه هیندیک زهوی زور لیژدارن و یان زور ههژارن له بواری کانزاکاندا. ئهگهر بیتوو به بیرهچاوگرتنی ئهم تایبهتمهندییانه کهلکیان لییوهربگیریت؛ ئهوا وردهورده له ناودهچن و له کهلک دهکهون. به واتهیهکی زور گشتی دهتوانین بلین که جوری کهلکوهرگرتن له زهوی و دیاردهی رامالان، پیوهندییهکی زور پتهویان ههیه. ئهگهر کهلکوهرگرتن ناژیرانه بی ئهوا رادهی رامالانی خاک زور بهرز دهبیتهوه. پروگرامدانان بو کهلکوهرگرتنی راست له زهوی، سهرهرای توانست و ههلومهرجی زهوی بو خوی، پیوهندی ههیه له گهل فاکتورهکانی ئابووری، رامیاری، کومهلایهتی، سهرمایهدانانی خاوهن زهوییهکان، ئامرازهکان، هیزی کریکار و تهنانهت خواست و ئارهزووی وهرزیران. ههمووی ئهم فاکتورانه دهبی شی بکرینهوه.
B ـ پاراستنی خاک به ریگای بهریوهبهرایهتی کشتوکالیشیوازی ههلهی کشتوکال وهک: کهلکوهرگرتنی له رادهبهدهر له زهوی و به بی دانی فرتالهیزر، کیلانی زهوی له هیلی لیژاییدا و هتد دهبنه هوی رامالانی خاک. ههر بویه پیویسته میتودی کشتوکالی گونجاو به کار بهیندریت بو کونترول کردنی رامالان. دهبی له بیر نهکهین که بهریوهبهرایهتی کشتوکالی زور زیاتر له بهریوهبهرایهتی زهوی دهبیته هوکاری کونترولی رامالانی خاک. لهبهر ئهوه که ههروهک له فورمولی جیهانی رامالاندا(A = RKLSCP) هاتووه، فاکتوری C (بهریوهبهرایهتی کشتوکالی) له خرابترین حالهتدا (1) داندراوه که له ریگای باشترکردنی بهریوهبهرایهتیدا دهتوانی بگاته 0.05. وهک دهبیندری رادهی رامالانی خاک له بهریوهبهرایهتیکی گونجاودا لهچاو بهریوهبهرایهتیکی ناگونجاودا دهگاته 20/1(0.05) بهلام فاکتوری P (پاراستن یان Conservation) له دوخیکدا که هیچ کرداریکی پاراستن ئهنجام نهدریت، (1) رهچاوه گیراوه و رادهکهی دهتوانی بگاته 0.5 دوای ئهنجامدانی کرداری پاراستنی. بهم شیوهیه رادهی رامالان له بهریوهبهرایهتیکی گونجاو له چاو خرابترین جوری بهریوهبهرایهتی دهگاته 2/1 (0.5). ههربویه بهریوهبهرایهتی کشتوکالی دهتوانی تا 15 بهرابهر رولی ههبی له کهمکردنهوهی رادهی رامالانی خاک(10/1 = 0.05/0.5) ئهم کارانهی ژیرهوه له بهریوهبهرایهتی کشتوکالیدا رهچاو دهگیرین؛A . كيلانی زهوی به ریگای جوراوجور، رادهی رامالانی خاک کهم دهکاتهوه: کیلان، زهمینهیهکی باش و لهبار بو چهکهرهدان توو دابین دهکا، ههروهها خوراگری خاک له بهرامبهر پیشوهچوونی ریشه کهم دهکا بویهش پوششیکی چروپر لهر سهر خاک درووست دهبی و له ئاکامدا رادهی رامالانی خاک دادهبهزیت.ههروهها کیلان دهبیته هوی زبر بوونی زیاتری بهشهکانی سهرووی خاک. بویهش رادهی رامالان دادهبهزینی. پیوهندی نیوان زبری بهشهکانی سهرووی خاک و رادهی رامالان بهم شیوهیهی خوارهوهیه:
- 0.5 RE α e که E نیشاندهری رادهی رامالان و Rش نیشاندهری زبری بهشهکانی سهرووی خاکه.
کیلانی زهوی دهبیته هوی بهرزبوونهوهی ئینفلتریشن(Infiltration ). ههر بویه رادهی لافاو(Runoff) کهم دهبیتهوه. ئهمهش خوی پهیوهسته به جوری خاک. کیلانی ئهو زهوییانهی زوو ورد دهبن، زیاتر دهبیته هوی بهرزبوونهوهی ئینفلتریشن. بویه دهتوانین بلین که کاردانهوهی کیلان له سهر خاکه گلهسوورهکان(Clay) کهمه لهبهر ئهوه که ئهم جوره خاکانه به تایبهتی ئهگهر تهر بن؛ به سانایی ورد نابن. ههروهها کاردانهوهی کیلان له سهر ئینفلتریشن پهیوهسته به رادهی نهمایی خاک. واته ئهگهر له نهماییهکی مامناوهندیدا زهوی بکیلدریت، ئهوا باشترین ههل درووست دهکا له رووی فیزیکیدا و ئینفلتریشنیش بهرز دهکاتهوه. بهلام به پیچهوانه کیلانی زهوی ئهگهر زور وشک بیت یان زور نهمدار بیت، رادهی ئینفلتریشن ناگوری و بگره کهمیشی دهکاتهوه.کاردانهوهی کیلان له سهر بهرزبوونی رادهی ئینفلتریشن، تایبهته به کاتهکانی دوای کیلان و دواتر وهکوو پیشتری لیدیتهوه(وهک ئهوهی زهوی نهکیلدرابیت).
ئهم دیاردهیه له لایهن Baverـهوه له خشتهی ژیرهوه نیشان دراوه:
خشتهی کاردانهوهی کیلانی زهوی له سهر بهرزبوونهوهی ئینفلتریشن
له بهرامبهر کاردانهوهی پوزتیفی کیلانی زهوی بو کهمکردنهوهی رادهی رامالانی، جاری وایه دهبیته هوی زیادبوونی رامالان. بویه دهبی بهم جورانهی خوارهوه زهوی نهکیلدریت:
ا ـ به جوریک که دوای کیلان، ورکهبهردهکان بینه سهرووی خاک. بهم هوکاره که، بوشایی له ناو خاکدا بهدی دیت که زیان دهگهینه داکووتانی ریشه. لهوهها دوخیکدا ههلدانی پوششی رووهکی رادهوهستی یان خوود زور کهم دهبیتهوه. له ههر دوو حالهتدا رادهی رامالان بهرز دهبیتهوه.
ب ـ ئهگهر زهوی ههر به یهک جور ئامیر بکیلدریت؛ ئهم کاره له ماوهیهکی دریژدا دهبیته هوی درووستبونی حالهتیک که خاکی کیلدراو له شوینه لیژدارهکاندا ههلبخلیسکیت.
دواترین | پهڕگهی
3
له
21
| پهڕگهی ڕابردوو
ج ـ جوریک که دوای کیلان، پیکهاتهی نالهباری ژیرهوهی خاک بیته سهرهوه. ئهم رهوته له کوتاییدا دهبیته هوی لهکهلک کهوتنی زهوی.
د ـ جوریک که دوای کیلان، ههلیکی باش بو ژیانکردن و زیادکردنی دهعبای زیانبار، نهخوشییهکان و ئافهتهکان برخسیت. له وهها ههلیکدا پهرهسهندنی رووهکهکان سنووردار دهکریت و له ئاکامدا رادهی رامالان بهرز دهبیتهوه. ئهگهریش کیلان زور پیویست بکات؛ ئهوا دهبی میتودی گونجاو بو کونترولکردنی ئهو نهخوشییانه و دهعبایانه رهچاو بگریت.
هـ ـ کاتیک هاوتهریب له گهل لیژایی توپوگرافیکی، زهوی بکیلدریت.