
دارێکی بچووکه له تیره‌ی نارنجه‌کان و سه‌ر به ده‌سته‌ی مزره‌مه‌نیه‌کان ه ، ....
دارێکی جوانه، به‌ره‌که‌ی که پرته‌قاڵه وه‌ك نارنج وایه و میوه‌یه‌کی زۆر به‌تامه و ڤیتامینی B و C و کالسیۆم و ئه‌سید سیتریك و زۆر کانزای دیکه‌ی باشی تێدایه، گوڵه‌کانیشی چه‌رموو و بۆن خۆشن، پرته‌قاڵ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشیی میزڵدان و شێرپه‌نجه و شه‌کر و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه زۆر باشه، ئه‌م میوه‌یه له سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌می زایینی یه‌وه به هۆی پرته‌قاڵیه‌کانیه‌وه گه‌یشته ئه‌ورووپا. له ده‌وارانی سه‌فه‌ویشدا که پەیوه‌ندیی بازرگایی له گه‌ڵ وڵاتی پرته‌قاڵ دامزرا و نه‌مامی پێوه‌ند (متوربه کراو) دراوی پرته‌قاڵیان گه‌یانده ئێران و پێوه‌ندیان دا به دار میوه‌کانی ئەو وڵاته‌وه. ئەورووپایه‌کان خۆیان بەو میوه‌یه ئه‌ڵێن ئاپل سین واته سێوی چینی یان سێوی وڵاتی چین. جۆرێك پرته‌قاڵ هه‌یه له جێگای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی گۆشته‌که‌ی زه‌رد بێ، ڕه‌نگی سووره و ناوه‌که‌ی وه‌ك خوێن وایه، هه‌ر بۆیه پێی ئه‌ڵێن پرته‌قاڵی خوێنی یان سوور. پرته‌قاڵیش هه‌تاکوو ترشتر بێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ڤیتامینی Cی زۆرتره.
سەرچاوە:- پێگەی (ناوخۆ)