
په‌مگ، لۆکه، وڕه، په‌مه، حه‌بی، ڕووەکێکی یه‌ك ساڵه له تیره‌ی په‌نیرۆکه‌کان ه، .....
لاسکێکی ئه‌ستوور و کورت و په‌لی ناسك و باریك و گه‌ڵای پان و گوڵی زه‌رد یان سووری هه‌یه و باڵای له 20 تا 80 سم به‌رز ده‌بێ. دوای ئه‌وه‌ی قۆزڵاخه‌که‌ی گه‌یشت، ده‌می ئه‌کاته‌وه و دانه‌گه‌لێك که ده‌وریان به تاڵی چه‌رموو گیراوه له نێویه‌وه سه‌ر ده‌ر دێنن و هه‌ر ئه‌م تاڵه چه‌رمووانه‌ن که پێیان ئه‌ڵێن په‌موو. به ده‌ست یان به هۆی ماشین له گیاکه ئه‌کرێنه‌وه و بۆ ڕستن و چنینی شت به‌کاری ئه‌به‌ن. باشترین په‌موو هی وڵاتی ئەمەریکا یه که گیایه‌که‌ی گوڵی چه‌رموو و تاڵه‌کانی جوان و درێژن و درێژیان ئه‌گاته 8 سم. جۆرێکی دیکه‌ی په‌موو هی وڵاتی میسره که گوڵه‌که‌ی زه‌رده. له هەندێك وڵاتی ئاسیاش دا په‌موو هه‌یه، به‌ڵام تاڵه‌کانی کورت و ئه‌ستوورن، له کوردستانی تورکیا به‌رهه‌م هێنانی په‌موو زۆر باوه، له کوردستانی ئێرانیش دا له ڕۆژئاوای شاری جوانڕۆ له کێوه‌کانی دوان و ڕه‌مه‌ڕۆ و له‌شکرگادا دوو جۆری کێوی ئه‌م گیایه به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ، هه‌روه‌ها له کێوی شاهۆ له پاوه و له باشوری هه‌ورامانی ته‌خت دا جۆرێکی تری بینراوه ، په‌موو دانه یان دانه په‌مووش ئه‌ده‌ن به مه‌ڕ و ماڵات. ڕۆنی دانه‌کانیشی ئه‌گرن و له دروست کردنی سابووندا به‌کاری دێنن. له کتێبی فەرهەنگ نامهای گیاهاندا نووسراوه که نزیکه‌ی 20 جۆره په‌موو هه‌یه و به چه‌ندین شوێنی جیهاندا بڵاویه‌یان کردووه. به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا له لاپه‌ڕه‌ی 107 دا له سه‌ر په‌موو ده‌نووسێ: ئه‌و جۆره‌ی که له شاهۆ بینراوه له لایه‌ن منه‌وه دراوه به ڕانکۆی ڕازی له کرماشان، له کوتراوی تۆوی په‌موو و کوڵێندراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌فت بۆ ده‌رمانی بێ مه‌یلیی ده‌بێ، هه‌روه‌ها کوڵێندراوی گه‌لآکان و تۆوه‌که‌ی له‌گوڵ تۆوی به‌ڵاڵووك بابۆنه ده‌رمانی هه‌موو جۆره برینێکی گه‌ده‌یه و کرمی ڕیخۆڵه‌یه .
سەرچاوە:-(www.nawxo.org)