سێفه‌زه‌مینی، سێوه‌عه‌رزیله، سێوك،یه‌ره‌لماسی، سێف زه‌مینی، سێوه‌زه‌مینی، ڕوه‌کێکی چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی باینجانه‌کانه ،گه‌ڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵه‌کانی چه‌رموو یان به‌نه‌وشن و لاسکێکی درێژی هه‌یه و به‌رزیه‌که‌ی ئه‌گاته 60 سم، گیا و گوڵه‌که‌ی زۆر ژه‌هراوین، به‌ڵام له ژێره‌وه له بن زه‌ویدا سه‌لکێکی ڕه‌نگ سه‌وز یان سه‌وزی مه‌یله‌و زه‌ردی هه‌یه که بۆ خوارده‌مه‌نیی مرۆڤ زۆر پێویسته، ده‌سته و تاقمی په‌تاته‌ش له ڕووی ڕه‌نگی گوڵ و پێستی سه‌لکی په‌تاته‌که‌وه دابه‌ش کراون. فکول (له روانگه‌ی شیمیایه‌وه هه‌مان نیشاسته‌ی پێ ئه‌ڵێن که وه‌ك گه‌ردێکی سپی له دانه‌وێڵه‌ی وه‌ك گه‌نم و جۆ و برنج و .. ده‌گیرێ، که له په‌تاته‌دا فکولی پێ ده‌ڵێن) و ڤیتامین C ی زۆری تێدایه، به‌تایبه‌تی به گه‌رمی. ئه‌م گیایه به چه‌ند پله دابه‌ش ده‌کرێ، وه‌ك زوو ڕه‌س، وه‌خت ڕه‌س و دێر ڕه‌س. له په‌تاته زۆر چێشت و خوارده‌مه‌نی دروست ده‌کرێ و بۆ ساز کردنی ئه‌لکحولیش که‌ڵکی لێ وه‌ر ئه‌گرن ، یه‌که‌م جار په‌تاته له کوێ وه هاتووه؟ که باسی په‌تاته ده‌کرێ مرۆڤ یه‌کسه‌ر بیری ده‌چێته سه‌ر وڵاتیئیرلاند. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که په‌تاته له مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بووه، زیاتر له سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵکی ئیرلاند به‌ته‌واوه‌تی پشتیان به په‌تاته به‌ستبوو و به هێزێکی سه‌رکه‌وتووی خۆیانیان داده‌نا، دوای ساڵی 1846 نه‌خۆشی له په‌تاته‌که‌یانی دا و به‌ته‌واوه‌تی داهاتی ئه‌و ساڵه‌یانی له نێو برد و زیاتر له 600 که‌س له خه‌ڵکی ئیرلاند له برسان مردن! سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش په‌تاته‌ی ناسراو به ناوی ئیرلانده‌وه ناسراوه. په‌تاته به‌رهه‌می خه‌ڵکی اکوادور و پیرۆه، ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆش په‌تاته به شێوه‌ی خۆرست له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ڕوێ. کاتێك ئیسپانولیه‌کان هاتووچۆی پیرۆیان کرد، په‌تاته‌یان دی وه و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م دا په‌تاته‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برده‌وه بۆ ئیسپانیا و له نێو خه‌ڵکی ئه‌وێدا بڵاویان کرده‌وه. هه‌ندێکیش له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌یه‌که‌م جار ئیسپانولیایه‌کان په‌تاته‌یان بردووه‌ته باکووری ئه‌مه‌ریکاش. به‌ڵام به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه که یه‌که‌م جار له ساڵی 1719 دا له ئیرله‌نده‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریکا. په‌تاته‌ش هه‌ر وه‌ك ته‌ماته و تووتن، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زڵه‌کانه، سه‌لکی په‌تاته که له ژێر خاکه‌که‌وه‌یه له ڕاستیدا ئه‌مه چه‌که‌ره‌ی نه‌پشکووتی ڕووه‌کی په‌تاته‌ن، په‌تاته‌ی ئه‌مڕۆش له گه‌ڵ باپیرانی ئه‌مه‌ریکایی خۆی زۆر جیاوازی هه‌یه و ئه‌م جیاوازیه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوه‌ی چاندن و به‌رهه‌م هێنانی. ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌تاته ده‌چێنن، به‌رده‌وام تێده‌کۆشن، که په‌تاته‌یه‌کی تایبه‌تی بدۆزنه‌وه، که بتوانێ له هه‌موو شوێنێکدا به‌رهه‌م بهێندرێ و له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیی ڕووه‌که‌کانه‌وه خۆی ڕاگرێ. هه‌روه‌ها سه‌لکه‌که‌ی بێ که‌م کوڕی و ته‌رزه‌که‌شی (گیاکه‌ی) بۆنخۆش و جوان و به‌تام و ڕه‌نگ جوان بێ. له به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که جوتیاره‌کان تۆوی ڕووه‌کێك دیاری ده‌که‌ن که ئه‌م باشیانه‌ی هه‌بێ. هه‌روه‌ك ده‌زانین په‌تاته به تۆ‌و ناچێندرێ به‌ڵکوو له ڕووه‌کێك که چه‌که‌ره ده‌که‌ن به‌ده‌ست دێ، ئه‌م چه‌که‌رانه‌ش ڕووه‌کێکی نوێ پێک دێنن که گوڵه‌کانی چه‌رموو یان ئه‌غه‌وانین. باڵای په‌تاته ده‌گاته یه‌ك مه‌تر. کاتێکیش گه‌ڵای په‌تاته سیس بوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کاتی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌لکه‌کانیه‌تی. په‌تاته زۆرتر بۆ خواردن ده‌چێندرێ، به‌ڵام به‌رهه‌می تریی وه‌ك گه‌ردی په‌تاته (نیشاسته) هه‌یه و بۆ دروست کردنی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکحولیش به‌کاری ده‌به‌ن .
سه‌رچاوه :- پێگه‌ی (www.nawxo.org)