ته‌ماته سه‌ر به سه‌وزیه‌کانه یان میوه‌کان؟ دیاره زۆر گرنگ نییه که ته‌ماته سه‌ر به هه‌رکامیان بێ، چوونکە هه‌رجۆرێك بێ له ئەمەریکادا به سه‌وزییه‌کانی داده‌نێن![]() |
شتێکی جێگای سە رنج ئه‌وه‌یه که دیوانی باڵای وڵاتی (اتزونی) ده‌نگی داوه که ته‌ماته سه‌ر به کام ده‌سته بێ؟ له ڕوانگه‌ی ڕووه‌ك ناسیه‌وه ته‌ماته به میوه ده‌ژمێردرێ و له‌مه‌دا گومانێك نییه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سۆس و دۆشاوی جۆراوجۆری لێ دروست ده‌کرێ بۆ تامی چێشت و به‌م هۆیه‌وه له بازاڕی بازرگانیدا جێگای سەرنجه، دیوانی به‌رزی ئەمەریکا له ساڵی 1893دا ده‌نگی دا و بڕیاری له سه‌ر داوه که ته‌ماته سه‌ر به سه‌وزەکان بێت. یەکەم جار ته‌ماته به شێوه‌ی خۆڕست له باشووری ئەمەریکا واتە وڵاتانی (پیرۆ) و (ئه‌کوادۆر) و (بلیوی) دۆزرایه‌وه. زۆر پێش له‌وه‌ی که کریستۆڤەر کۆلۆمبۆس پێ بنێته ئه‌م (قاره) نوێیه‌وه، ته‌ماته له وڵاتی (مەکسیك)دا ده‌چێندرا و ڕه‌نگه یه‌که‌م جاریش هه‌ر له (مەکسیك)ه‌وه گه‌یشتبێته ئەوروپا. یەکەم جار که باسی ته‌ماته له زمانه ئەوروپاییه‌کان دا کراوه، له (ئیتالیا)دا بووە ئه‌ویش ساڵی 1554 بوو که وه‌ك سێوی زێڕین ناویان بردووه و پێیان وایه که له سه‌ره‌تادا ته‌ماته‌یه‌کی ڕه‌نگ زه‌رد گه‌یشتووه‌ته ئەوروپا.پێش کۆتایی سه‌ده‌ی شانزده‌یه‌م ته‌ماته له باخه‌کانی ئینگلیز، ئسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕەنسا‌دا ده‌چێندرا و وه‌ك به‌رهه‌مێك جێگای سەرنج چاوی لێنه‌ده‌کرا. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه خه‌ڵکی وڵاتانی ئەوروپا، ته‌ماته‌یان له‌گه‌ڵ خواردن ده‌خوارد. یه‌که‌م که‌سیش که ته‌ماته‌ی له (ئتازونی)دا چاند (تۆماس جه‌فرسه‌ن) بوو له ساڵی 1781، به‌ڵام له‌و کاته‌دا خه‌ڵکێکی زۆر پێیان وابوو ته‌ماته ژه‌هراوییه، تاکوو ساڵی 1900 ئه‌وجار له‌و وڵاته‌دا خه‌ڵك که‌ڵکیان لێوه‌ر دەگرت. ڕووه‌کی ته‌ماته سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی په‌تاته و تووتنه. ماوه‌ی به‌رهه‌مدانی درێژه و پێویستی به ڕووناکایی و خاکی باش و به‌هێز هه‌یه و ئاوی پێویسته. له باکووری ئەوروپا و باکووری (ئتازونی)دا ته‌ماته له زستانیشدا له گوڵخانه‌کاندا به به‌رهه‌م دێ و له ولا‌یە‌تی کالیفۆرنیا و تەکساس و مەکسیکۆش دا له وه‌رزی زستاندا له مه‌زرادا به‌رهه‌م ده‌دا. ته‌ماته‌ی زستانی به سه‌وزی ده‌یکه‌ننه‌وه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ده‌که‌ن و تاکوو ده‌گاته بازاڕ، له نێو ڕێگادا ڕه‌نگی سوور ده‌بێ . سەرچاوە :- پێگەی (www.nawxo.org) |
