پسپۆڕانی مێروو له هه‌ریه‌ك له‌نێو گژوگیاكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا كه‌مبوونه‌وه‌ی گوڵ و هه‌نگ به‌دی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی سروشت.
گۆڤاری Science له‌زاری پسپۆری مێرووی كه‌نه‌دی Peter Kevan ده‌نووسێت: ئه‌نجامه‌كان زۆر ناهه‌موارترن، وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كران.
ماوه‌ی 25 ساڵه هاو‌ه‌ڵه‌كانی Kevan له به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا چاودێری كێشه‌ی پیتاندنی گوڵ له‌لایه‌ن هه‌نگ و مێرووی دیكه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵ چاودێرییه ده‌ریده‌خه‌ن، كه هه‌مه‌چه‌شنی ڕووه‌ك ڕووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردووه.
سه‌روه‌ری ئه‌م لێكۆڵێنه‌وه‌یه له ئه‌وروپا Koos Biesmeijer باوه‌ڕی وایه، كه كه‌می ژماره‌كانی ئێستای جۆره‌كانی ڕووه‌ك و مێروو، له‌داهاتوودا ئاماژه به ونبوونی ته‌واوه‌تییان ده‌دات. به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی مێروو كاریگه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر پیتاندنی ڕووه‌كه‌كان ده‌بێت، كه پاپه‌ندی مێروون بۆ به‌رده‌وام بوونیان له‌بووندا.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆ پسپۆران ده‌ركه‌وت، كه 75 جۆری ڕووه‌ك، كه پاپه‌ندی مێروون، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له ده‌شته‌كانی هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیادا ده‌دۆزرێنه‌وه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه نه‌یتوانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئایا كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌مه‌چه‌شنی ڕووه‌ك كاریگه‌ری له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌نگ ده‌كات یان كه‌می ژماره‌ی هه‌نگه‌كانن كاریگه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌ی ڕووه‌كه‌كان ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە لە پێگەی (خۆزگە)وە وەرگیراوە