دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ڕایانگه‌یاند، كه هه‌وڵدان بۆ باشكردنی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له ڕێگایی چاندنی دراودره‌خته‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵمژینی CO2 له به‌رگی ئه‌تمۆسفیردا، نابێته هۆی ده‌ربازبوون له‌و گۆڕانكاریانه.
لێکۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر ئاماژه‌یاندا بوو به ئاستی خه‌ستی به‌رزی CO2، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی گه‌شه‌ی ڕووه‌ك و له‌هه‌مان كاتدا ڕووه‌كه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و گازه هۆكارانه‌ی قه‌تیسمه‌بوونی پله‌ی گه‌رمایی زه‌وی هه‌ڵده‌مژن.
به‌ڵام ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن دوو گروپی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه یه‌كێكیان له زانكۆی كالیفۆرنیا له دیڤیس به سه‌روه‌ری یۆهان سیكس، كه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له چالاكییه‌كانی ئه‌كادیمیه‌یی نیشتمانی بۆ زانست بڵاوكرده‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان له لایه‌ن گروپێكی لێكوڵێنه‌وه له زانكۆی مینیسۆتا به سه‌روه‌ری پێته‌ر ڕایچ و ئه‌نجامه‌كانیان له ڕووپه‌ڕی گۆڤاری (نێچه‌ر) بڵاوكرده‌وه. ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو لێکۆڵینه‌وه هۆشیاری ده‌ده‌ن به بیرۆكه‌ی چاندنی دارودره‌خت، كه هیوابه‌ستن به‌و ڕێگایه چاره‌سه‌رییه نابێته هۆی چاككردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا.
نه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی پێویست له گازی نایترۆجین كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ی ڕووه‌ك به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌یی زۆری گازی CO2.
هه‌ڵمژێنی دیاریكراو
توێژه‌ران له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئاستی گازی نایترۆجینی پێویست بۆ گه‌شه‌ی ڕووه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و وه‌ك ئاستی CO2 زیاد ناكات. لێره‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه خێرایی گه‌شه‌كردنی ڕووه‌ك سنووری خۆی ده‌بێت و هاوكاتیش هه‌ڵمژینی ڕێژه‌یی CO2 له لایه‌ن ڕووه‌كه‌وه دیاریكراو ده‌بێت.
گروپی لێكۆڵێنه‌وه له زانكۆی مینیسۆتا بۆ چاودێركردنی چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕووه‌ك بۆ ئاسته جیاوازه‌كانی گازی نایترۆجینی درێژخایانترین لێکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له چاودێری توێژه‌ران تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه ڕێژه‌یی گازی نایترۆجینی به‌رده‌ست بۆ ڕووه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌یان. به‌ڵام زیادكردنی نایترۆجین بۆ خاكی ڕووه‌كه‌كان ئه‌و شێوازه‌یی گه‌شه‌كردنی گۆڕی.
نیشتنی كاربۆن
له لایه‌كی دیكه‌وه گروپی لێكۆڵینه‌وه له زانكۆی كالیفۆریناوه داتای 80 لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشووتریان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زانینی چۆنێتی كاریگه‌ری ئاستی گازی نایترۆجین له‌سه‌ر چۆنێتی پاشه‌كه‌وت كردنی كاربۆن له خاكدا كرد.
وه‌ك ئاشکرایه CO2ی به‌رگی ئه‌تمۆسفیری هه‌ڵمژێراوه له لایه‌ن ڕووه‌كه‌وه له كۆتاییدا له‌و خاكه‌ی ڕووه‌ك تێدا ده‌ژی سه‌قامگیر ده‌بێت، ئه‌ویش له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌ڵای ووشكی دره‌خته‌كاندا ڕووده‌دات، كه پاش شیبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاكان پێكهاته‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ناو خاكدا بڵاوده‌بێته‌وه.
گروپی لێكۆڵینه‌وه‌ی كالیفۆرنیا له كۆتایی لێکۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی، كه ئاستی به‌رزی CO2ی به‌رگی ئه‌تمۆسفیر ده‌بێته هۆی كه‌ڵكه‌بوونی كاربۆن له خاكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش گازی نایترۆجین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزتر وه‌ك له‌وه‌ی له به‌رگی ئه‌تمۆسفیردا هه‌یه بۆی زیاد بكرێت.
وه‌ك توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان تیشكدانه‌وه‌یه‌كی گشتی نیشان ده‌دات، چونكه پاپه‌ند بووه به داتاكان و ئه‌نجامه‌كانی پێشووتری سیسته‌می ژینگه‌ی هه‌مه‌چه‌شن. هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، كه كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراكی گرنگی پێویست، هه‌مان كاریگه‌ری سنووری گه‌شه‌كردنی ڕووه‌ك ده‌بێت.
هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه له كۆتاییدا گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، كه مرۆڤ به ته‌نها به كرداره سروشتییه‌كان ناگه‌ته ئاواتی پاراستنی ژینگه و پاكردنه‌وه‌ی به‌رگی ئه‌تمۆسفیر له گازی CO2ی هۆكاری قه‌تیسمه‌بوونی پله‌ی گه‌رمایی زه‌وی.
ئەم بابەتە لە پێگەی (خۆزگە)وە وەر گیراوە.