
دارێکی بێ به‌ری پڕ گه‌ڵا و لق و پۆ یه له تیره‌ی بی یه‌کان ه، لقه‌کانی ڕاست و درێژن، گه‌ڵاکانی درێژ و ساکارن ،زۆرتر له جێی ته‌ڕایی و گوێی چۆم و ڕووباردا ئه‌ڕوێ، بۆ جوانی ئه‌ڕوێ و ده‌شینێژن، داره‌که‌ی باش نییه و زوو ده‌ڕزێ، له داری بی ته‌خته دروست ئه‌که‌ن. ژنان له لادێکانی کوردستان دا به گه‌ڵای داربی سه‌ریان ده‌شۆرن و له‌و باوه‌ڕه‌دان که مووی سه‌ریان به‌هێز ده‌بێ. دار بی پێش ئه‌وه‌ی گه‌ڵا بکا شتێك ده‌ر ده‌کا که پێی ده‌ڵێن چرۆ و خه‌ڵک به ناسکی ده‌یخۆن. له توێکڵی داربیش دا کانزایه‌ك به ناوی Salicine هه‌یه که ده‌رمانێکی باشه بۆ بڕینی یاو (به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش) و به شێوه‌ی حه‌ب و شروب ده‌ست ده‌که‌وێت. گه‌ڵای بی ده‌رمانێکی باشه‌بۆ دژی سکچوون، ڕۆماتیسم و سه‌رمابردوویی. دار بی جۆری زۆره و یه‌کێ له جۆره خراپه‌کانی کۆڵه‌بی یه. له جۆره‌کانی دیکه‌شی زۆر کانزای دیکه ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆر دار بییه‌که: (کۆڵه‌بی)، (شۆڕه‌بی) که له هه‌موو جۆره‌کانی تری دار بی شۆخ و شه‌نگتره و( شینه‌بی) یان شه‌نگه بی. ئه‌ڵێن ئه‌م داره 250 جۆری هه‌یه و به نه‌مامی زۆر زوو هه‌ڵده‌چێ و به‌رز ئه‌بێ، به جۆرێك که له ساڵێك دا 2 مه‌تر باڵا ئه‌کا. داربی ته‌نیا له ئێران دا 13 جۆری ده‌ڕوێ که دوو جۆری به ناوه‌کانی بید مشك و بید مجنون له‌وانی تر ناسراوترن. ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆرێکی تری دار بی یه:
1- S.babylonica، ئه‌م جۆره‌یان سه‌ره‌تا له ئاسیاوه گه‌یشته وڵاتانی ئه‌وروپایی و پێیان وابوو که ئه‌مه هه‌ر له‌و دار بییانه‌ی لێواری چۆمی بابلیۆنه که جوله‌که‌کان دوای سروده دینیه‌کان چه‌نگ (ئامڕازێکی موزیكه)کانیان پێوه هه‌ڵده‌واسی (Psalm 137)، به‌ڵام ئێستا ئه‌ڵێن له بنه‌ڕه‌ته‌وه له چینه‌وه هاتووه.
2- S. persica, S. carmanisa، ئه‌مه‌یان به ناوی ئێرانه‌وه ناو نراوه.
3- S. purpurea، له هه‌ندێك ناوچه‌ی کوردستان دا به‌م جۆره‌یان ده‌ڵێن په‌له‌بی.
4- S. alba، ئه‌میان شۆڕه بی یه که به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته 15 مه‌تر، گه‌ڵاکانی باریك و نووك تیژه و لقه‌کانی داشۆڕاون. به فه‌ڕه‌نسی Saule de levant, Saule parassole, Saule Pleureur و به ئینگلیسیش Weepimg willow و چه‌ند ناوی دیکه‌شی هه‌یه، که پێویست ناکا لێره‌دا بنووسرێن.
5- S. elbursensis، ئه‌م جۆره دار بییه ئه‌لبورزی یان سووره بی یه که دارێکی به‌رزه، پایز گه‌ڵاکانی به سوورێکی ئه‌رخه‌وانی ده‌ردێن، گه‌ڵاکانی هێلکه‌یی و نووك تیژن و ڕووه‌که‌یان سه‌وزێکی ئاماڵ شینه و له ژێره‌وه که‌م ڕه‌نگ یان چه‌رموون، درێژییان له 4 تا 12 سم و پاینه‌که‌یان له 5 میلم تا 2 سم ئه‌بێ.
سه‌رچاوه:- پێگه‌ی (www.nawxo.org)