ڕووەکێکە له تیره‌ی تێکه‌ڵاوه‌کان ه، په‌له‌کانی سه‌وز و گوڵه‌کانی زه‌ردن،له مانگی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕدا شین ده‌بێ و ده‌پشکوێ. نزیکه‌ی 30 سم به‌رز ئه‌بێ و 20 ڕۆژ ده‌ژی. ئەم ڕووەکە گوڵێکی ئاسمانی و چه‌رموو ئه‌کا و بۆن خۆشه (بۆنی سێ‌و ده‌دا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئه‌گرن که بۆ ده‌رمان ئه‌شێ، نزیکه‌ی 20 گرام له گوڵه‌که‌ی له 1 لیتر ئاودا ده‌م ئه‌که‌ن و ئه‌یخۆنه‌وه که بۆ زۆر نه‌خۆشی وه‌ك کار نه‌کردنی ڕیخۆڵه‌کان و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له کاتی خۆیدا ناکه‌و‌نه بێ نوێژییه‌وه زۆر به‌که‌ڵکه. هاروه‌ها ئه‌م روه‌كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه .
سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)