ڕوەکێکی کورته باڵایه له تیره‌ی بهنهوشهکانکه لاسکی باریك و گه‌ڵاکانی له‌دوای یه‌ك ڕیز کراون ،گوڵی وه‌نه‌وشه بچکۆله‌یه و ڕه‌نگی بهنهوشەیە، زه‌رده، گوڵه‌کانی پێنج په‌ڕه‌ن، به‌نه‌وشه به شێوه‌ی خۆڕست له کوێستانان و لێو چۆمان ده‌ڕوێ یان له باخچه و بێستان دا ئه‌یچێنن و به‌هار له پێش گوڵه‌کانی تره‌وه ئه‌ڕوێ. ئه‌و جۆره‌ی که گوڵه‌کانیشی به‌نه‌وشن بۆ ده‌رمان بەکاردێت. ئه‌م گوڵه جۆری زۆره و نزیکه‌ی 100 جۆری ناسراوه و هه‌موویان له شوێنه گه‌رم و کوێستانیه‌کان دا ئه‌ڕوێن. ابوعلی سینا له قانون در طب دا ده‌نووسێ: ڕۆنی به‌نه‌وشه بۆ ده‌رمانی گه‌ڕی به‌که‌ڵکه و بۆن کردن و هێنانه سه‌ری گوڵهبهنهوشه ژانه‌سه‌ر دهڕهوێنهێتهوه و بۆ ده‌رمانی زۆر دهردیتر باشه. ئه‌م گوڵه له ئه‌ده‌بیاتی کورد دا زۆر خۆشه‌ویسته و هۆنه‌رانی کورد زۆریان باسی ئه‌م گوڵه جوانه‌یان کردوه.
سه‌رچاوه:- پێگه‌ی (www.nawxo.org)