بڵاڵووك به‌قه‌د باڵای پیاوێك هه‌ڵده‌ستێ، به‌رێکی وه‌ك ئاڵووباڵوو ده‌گرێ و به چه‌ندین ڕه‌نگ هه‌یه، زۆر جار له کوێستان ده‌ڕوێ و له نزیك ئاوه‌دانی په‌یدا نابێ، بنچکێکی له تیره‌ی گوڵ سووره‌کان ، که پێوه‌ندی ده‌ده‌ن به داری هاڵه‌به‌ڵاڵووکه‌وه، لقه‌کانی ڕه‌نگیان سوورێکی تۆخ و لووسن و به‌ره‌که‌ش که له گه‌رمه‌ی هاوین دا پێده‌گا، زۆر به‌تامه و به قه‌ت نۆکێك ده‌بێ. له به‌ڵاڵووك ڕۆنێك ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ، هه‌رچه‌نده که به‌ڵاڵووك بۆ خۆی ده‌رمانی باشه بۆ هه‌ناسه ته‌نگی، نه‌خۆشی سپڵ، زراو، ژانه پشت، نه‌خۆشی میزڵدان وکۆڵنج و نه‌خۆشی تر. هه‌روه‌ها خواردنی به‌ڵاڵووك ئه‌بێته هۆی فڕێدانی کرمی ڕیخۆڵه و زیاد کردنی ڕاده‌ی میز و بێ نوێژی ژنان ڕێکوپێك ئه‌کا. بێجگه له‌مانه شه‌هوه‌ت زیاد ئه‌کا و سكچوونیش چاره‌سه‌ر ئه‌کا. پێشینه ده‌نکی به‌ڵاڵووکیان به په‌ڕۆی شینه‌وه ده‌پێچایه‌وه و ئاگریان ده‌دا و پێیان وابوو به‌م جۆره کاره جادوو کاریان لێ ناکا و به چه‌ند پاته کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره پێیان وابوو به دوژمنانیان دڵنه‌رم ده‌بن. بێجگه له‌مه‌ش پێیان وابووه که دێ‌و و درنج له گوکه‌ڵه‌که‌ی ده‌ترسن. له لقه‌کانی به‌ڵاڵووك که‌ره‌سته‌ی جوانی وه‌ک ده‌منه (ده‌مه‌سیگار) و گۆچان و هیتر دروست ده‌کرێ .
سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)