ڕووەکێکە له تیره‌ی په‌نیرۆکه‌کان و له خزمه‌کانی په‌موو. گەڵاکانی وه‌كو گه‌ڵای په‌موو پان و په‌نجه‌یی و نووک تیژن. بامێ ڕووه‌کێکی چه‌ند ساڵه‌یه، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی که هه‌وا سارده وه‌ك گیایه‌کی یه‌ك ساڵی لێهاتووه، به‌رزیی ئه‌گاته 1 مەتر. گوڵه‌کانی تاك تاك و زه‌رد یان چه‌رموون و به‌شی ناوه‌ندی ئه‌م گوڵه ئاماڵ سووره و به‌ره‌که‌ی سه‌ووز و درێژ که (بامێ)یه و تۆوی زۆر تێدایه که بۆنیان نییه. بامێ پێش ئه‌وه‌ی پێبگا له ته‌رزه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه و بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن، به کوڵاوی و زۆر شێوه‌ی دیکەی چێشت دا به‌کار دێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسن و کالسیۆم و ڤیتامینه‌کانی A و Cی تێدایه خۆراکێکی چاکه، به‌ڵام ورگی هه‌ندێك که‌س ده‌ره‌قه‌تی هەرس کردنی بامێ نایەت، بۆیه زۆر جار ئه‌و جۆره که‌سانه کاتێك بامێ ده‌خۆن دڵیان تێکه‌ڵ ئه‌بێ و ده‌ڕشێنه‌وه. بامێ وشك ئه‌کرێ و یان له قوتووی ئاو و خوێ دا ڕایده‌گرن بۆ زستان. له زۆر وڵاتی ئاسیا و ئەفەریقادا به هۆی چاندنی تۆوه‌که‌یه‌وه ئه‌یڕوێنن. شه‌و و ڕۆژێك پێش چاندن تۆوه‌کانی له ئاودا ده‌خوسێنن بۆ ئه‌وه‌ی زوو سه‌وز بن. مه‌ودای نێوان هێڵی تۆوه‌کان ده‌بێ نزیکه‌ی 1 مەتر بێ، به‌ڵام کاتێك سه‌وز بوون ئه‌م مه‌ودایه که‌م ئه‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه 30 تاکوو 40 سم، تۆوه‌کانیش له 1 تاکوو 2 سم له ژێر خاکەکەوە ده‌چێنن که ئه‌میش به گوێره‌ی باش و خراپی خاکه‌که‌یه.
سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)