هه‌نجیر یه‌کێکه له سه‌رنج ڕاکێشترین میوه‌کانی جیهان. پێش له‌وه‌ش مێژوو بنووسرێ، ئه‌م میوه‌یه وه‌کوو خواردنێکی زۆر گرنگی مرۆڤ حسابی بۆ کراوه،ماوه‌یه‌کیش له‌به‌ر تامه خۆشه‌که‌ی سه‌رنجی زۆر پادشا و ئمپراتۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه، به‌ڵام له ده‌ورانێکیشدا خواردنی سه‌ره‌کی باڵنده‌کان بووه. له شیری هه‌نجیر ئه‌لکحول، مه‌ی و جۆرێك ڕه‌نگی پارچه ساز ده‌کرێ. له گه‌ڵای هه‌نجیر بۆ ساف و سۆڵ کردنی عاج (ئه‌ندامی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه‌کانه بۆ پارێزگاری له خۆیان) بۆ که‌ره‌سته‌ی تر، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. بێجگه له‌مانه‌ش له توێکڵی دار هه‌نجیر جۆرێك گوریس دروست ده‌کرێ. هه‌نجیر جۆری زۆره، به‌ڵام خۆشترینیان هه‌نجیری ئه‌زمیره که به‌ناوی شاری ئه‌زمیره‌وه له تورکیا‌دا ناو نراوه، ئه‌م جۆره هه‌نجیره ئێستا له کالیفۆرینای ئه‌مریکادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێ. کاتێك چاو له هه‌نجیرێکی گه‌وره‌ی گۆشتن ده‌که‌ین، له ڕاستیدا ته‌نیا شتێکی کیسه‌یی ده‌بینین که له لای مله‌که‌یه‌وه ته‌نگ بووه‌ته‌وه. له نێو ئه‌م کیسه‌دا گوڵێکی زۆر هه‌یه که ده‌بنه هۆی دروست بوونی گه‌ردێك، ئێمه‌ش به‌مانه ده‌ڵێین تۆ‌و، که له ڕاستیدا ئه‌مانه تۆوی هه‌نجیر نین به‌ڵکوو خودی میوه سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌نجیرن. له هه‌نجیری ئه‌زمیر Smyrua دا، کرده‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ڕوو ده‌دا. ئاوس (لقاح) بوون له هه‌نجیری ئه‌زمیردا ته‌نیا به هۆی گه‌رده‌ی کاپری Capri یه‌وه ڕوو ده‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌نجیری کاپری گه‌رده‌یه‌کی زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئازاد کردنی ئه‌م گه‌رده‌گه‌له و گه‌یاندنیان به هه‌نجیری ئه‌زمیر، ته‌نیا به جۆره مێشووله‌یه‌کی بچووکه ده‌کرێ که له زه‌رده‌واڵه ده‌چن و هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌شیانه‌وه ناویان نراوه‌ته مێشووله‌ی هه‌نجیر. ئه‌م جۆره مێشولانه تاکوو هه‌نجیری کاپری بۆ تۆ‌و (تخمگزاری) کردن ئاماده ده‌بێ تێیدا ده‌ژین و پاشان هه‌نجیری کاپری به جێ ده‌ێڵن و گه‌رده‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و کاتێك له سه‌ر هه‌نجیری ئه‌زمیر ده‌نیشنه‌وه گه‌رده‌کان به سه‌ر گوڵه‌کانیدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌زمیر یه‌کێك له شاره ناوداره‌کانی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا‌یه، بێجگه له ئه‌زمیریش له زۆر شوێنی تری کوردستان دا هه‌نجیری به‌ناوبانگ هه‌یه، ناوچه‌ی کرماشان‌دا به‌ناوبانگترین هه‌نجیر هی ڕێژاوه .
سه‌رچاوه:- پێگه‌ی(ناوخۆ)