ڕووەکێکە‌ له‌ تیره‌ی تێکه‌ڵاوه‌کان ه‌، په‌له‌کانی سه‌وز و گوڵه‌کانی زه‌ردن،له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌ و بانه‌مه‌ڕدا شین ده‌بێ و ده‌پشکوێ. نزیکه‌ی 30 سم به‌رز ئه‌بێ و 20 ڕۆژ ده‌ژی. ئەم ڕووەکە ‌ گوڵێکی ئاسمانی و چه‌رموو ئه‌کا و بۆن خۆشه‌ (بۆنی سێو ده‌دا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئه‌گرن که‌ بۆ ده‌رمان ئه‌شێ، نزیکه‌ی 20 گرام له‌ گوڵه‌که‌ی له‌ 1 لیتر ئاودا ده‌م ئه‌که‌ن و ئه‌یخۆنه‌وه‌ که‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی وه‌ك کار نه‌کردنی ڕیخۆڵه‌کان و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ کاتی خۆیدا ناکه‌و‌نه‌ بێ نوێژییه‌وه‌ زۆر به‌که‌ڵکه‌. هاروه‌ها ئه‌م روه‌كه‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ .

سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)



ڕوەکێکی کورته‌ باڵایه‌ له‌ تیره‌ی به‌نه‌وشه‌کانکه‌ لاسکی باریك و گه‌ڵاکانی له‌دوای یه‌ك ڕیز کراون ،گوڵی وه‌نه‌وشه‌ بچکۆله‌یه‌ و ڕه‌نگی به‌نه‌وشەیە،  زه‌رده‌، گوڵه‌کانی پێنج په‌ڕه‌ن، به‌نه‌وشه‌ به‌ شێوه‌ی خۆڕست له‌ کوێستانان و لێو چۆمان ده‌ڕوێ یان له‌ باخچه‌ و بێستان دا ئه‌یچێنن و به‌هار له‌ پێش گوڵه‌کانی تره‌وه‌ ئه‌ڕوێ. ئه‌و جۆره‌ی که‌ گوڵه‌کانیشی به‌نه‌وشن بۆ ده‌رمان بەکاردێت. ئه‌م گوڵه‌ جۆری زۆره‌ و نزیکه‌ی 100 جۆری ناسراوه‌ و هه‌موویان له‌ شوێنه‌ گه‌رم و کوێستانیه‌کان دا ئه‌ڕوێن. ابوعلی سینا له‌ قانون در طب دا ده‌نووسێ: ڕۆنی به‌نه‌وشه‌ بۆ ده‌رمانی گه‌ڕی به‌که‌ڵکه‌ و بۆن کردن و هێنانه‌ سه‌ری گوڵه‌به‌نه‌وشه‌ ژانه‌سه‌ر ده‌ڕه‌وێنه‌ێته‌وه‌ و بۆ ده‌رمانی زۆر ده‌ردیتر باشه‌. ئه‌م گوڵه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی کورد دا زۆر خۆشه‌ویسته‌ و هۆنه‌رانی کورد زۆریان باسی ئه‌م گوڵه‌ جوانه‌یان کردوه‌.

سه‌رچاوه‌:- پێگه‌ی (www.nawxo.org)







ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ


ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه‌