ته‌ماته سه‌ر به سه‌وزیه‌کانه یان میوه‌کان؟ دیاره زۆر گرنگ نییه که ته‌ماته سه‌ر به هه‌رکامیان بێ، چوونکە هه‌رجۆرێك بێ له ئەمەریکادا به سه‌وزییه‌کانی داده‌نێن![]() |
شتێکی جێگای سە رنج ئه‌وه‌یه که دیوانی باڵای وڵاتی (اتزونی) ده‌نگی داوه که ته‌ماته سه‌ر به کام ده‌سته بێ؟ له ڕوانگه‌ی ڕووه‌ك ناسیه‌وه ته‌ماته به میوه ده‌ژمێردرێ و له‌مه‌دا گومانێك نییه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سۆس و دۆشاوی جۆراوجۆری لێ دروست ده‌کرێ بۆ تامی چێشت و به‌م هۆیه‌وه له بازاڕی بازرگانیدا جێگای سەرنجه، دیوانی به‌رزی ئەمەریکا له ساڵی 1893دا ده‌نگی دا و بڕیاری له سه‌ر داوه که ته‌ماته سه‌ر به سه‌وزەکان بێت. یەکەم جار ته‌ماته به شێوه‌ی خۆڕست له باشووری ئەمەریکا واتە وڵاتانی (پیرۆ) و (ئه‌کوادۆر) و (بلیوی) دۆزرایه‌وه. زۆر پێش له‌وه‌ی که کریستۆڤەر کۆلۆمبۆس پێ بنێته ئه‌م (قاره) نوێیه‌وه، ته‌ماته له وڵاتی (مەکسیك)دا ده‌چێندرا و ڕه‌نگه یه‌که‌م جاریش هه‌ر له (مەکسیك)ه‌وه گه‌یشتبێته ئەوروپا. یەکەم جار که باسی ته‌ماته له زمانه ئەوروپاییه‌کان دا کراوه، له (ئیتالیا)دا بووە ئه‌ویش ساڵی 1554 بوو که وه‌ك سێوی زێڕین ناویان بردووه و پێیان وایه که له سه‌ره‌تادا ته‌ماته‌یه‌کی ڕه‌نگ زه‌رد گه‌یشتووه‌ته ئەوروپا.پێش کۆتایی سه‌ده‌ی شانزده‌یه‌م ته‌ماته له باخه‌کانی ئینگلیز، ئسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕەنسا‌دا ده‌چێندرا و وه‌ك به‌رهه‌مێك جێگای سەرنج چاوی لێنه‌ده‌کرا. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه خه‌ڵکی وڵاتانی ئەوروپا، ته‌ماته‌یان له‌گه‌ڵ خواردن ده‌خوارد. یه‌که‌م که‌سیش که ته‌ماته‌ی له (ئتازونی)دا چاند (تۆماس جه‌فرسه‌ن) بوو له ساڵی 1781، به‌ڵام له‌و کاته‌دا خه‌ڵکێکی زۆر پێیان وابوو ته‌ماته ژه‌هراوییه، تاکوو ساڵی 1900 ئه‌وجار له‌و وڵاته‌دا خه‌ڵك که‌ڵکیان لێوه‌ر دەگرت. ڕووه‌کی ته‌ماته سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی په‌تاته و تووتنه. ماوه‌ی به‌رهه‌مدانی درێژه و پێویستی به ڕووناکایی و خاکی باش و به‌هێز هه‌یه و ئاوی پێویسته. له باکووری ئەوروپا و باکووری (ئتازونی)دا ته‌ماته له زستانیشدا له گوڵخانه‌کاندا به به‌رهه‌م دێ و له ولا‌یە‌تی کالیفۆرنیا و تەکساس و مەکسیکۆش دا له وه‌رزی زستاندا له مه‌زرادا به‌رهه‌م ده‌دا. ته‌ماته‌ی زستانی به سه‌وزی ده‌یکه‌ننه‌وه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ده‌که‌ن و تاکوو ده‌گاته بازاڕ، له نێو ڕێگادا ڕه‌نگی سوور ده‌بێ . سەرچاوە :- پێگەی (www.nawxo.org) |
ڕووەکێکە له تیره‌ی په‌نیرۆکه‌کان و له خزمه‌کانی په‌موو. گەڵاکانی وه‌كو گه‌ڵای په‌موو پان و په‌نجه‌یی و نووک تیژن. بامێ ڕووه‌کێکی چه‌ند ساڵه‌یه، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی که هه‌وا سارده وه‌ك گیایه‌کی یه‌ك ساڵی لێهاتووه، به‌رزیی ئه‌گاته 1 مەتر. گوڵه‌کانی تاك تاك و زه‌رد یان چه‌رموون و به‌شی ناوه‌ندی ئه‌م گوڵه ئاماڵ سووره و به‌ره‌که‌ی سه‌ووز و درێژ که (بامێ)یه و تۆوی زۆر تێدایه که بۆنیان نییه. بامێ پێش ئه‌وه‌ی پێبگا له ته‌رزه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه و بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن، به کوڵاوی و زۆر شێوه‌ی دیکەی چێشت دا به‌کار دێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسن و کالسیۆم و ڤیتامینه‌کانی A و Cی تێدایه خۆراکێکی چاکه، به‌ڵام ورگی هه‌ندێك که‌س ده‌ره‌قه‌تی هەرس کردنی بامێ نایەت، بۆیه زۆر جار ئه‌و جۆره که‌سانه کاتێك بامێ ده‌خۆن دڵیان تێکه‌ڵ ئه‌بێ و ده‌ڕشێنه‌وه. بامێ وشك ئه‌کرێ و یان له قوتووی ئاو و خوێ دا ڕایده‌گرن بۆ زستان. له زۆر وڵاتی ئاسیا و ئەفەریقادا به هۆی چاندنی تۆوه‌که‌یه‌وه ئه‌یڕوێنن. شه‌و و ڕۆژێك پێش چاندن تۆوه‌کانی له ئاودا ده‌خوسێنن بۆ ئه‌وه‌ی زوو سه‌وز بن. مه‌ودای نێوان هێڵی تۆوه‌کان ده‌بێ نزیکه‌ی 1 مەتر بێ، به‌ڵام کاتێك سه‌وز بوون ئه‌م مه‌ودایه که‌م ئه‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه 30 تاکوو 40 سم، تۆوه‌کانیش له 1 تاکوو 2 سم له ژێر خاکەکەوە ده‌چێنن که ئه‌میش به گوێره‌ی باش و خراپی خاکه‌که‌یه.
سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)
ڕووەکێکی یه‌کساڵه له تیره‌ی باینجانییه‌کان ه، که له بنه‌ڕه‌تدا هیندستانی یه، لاسکێکی ئه‌ستوور و و گه‌ڵای پان و گوڵی وه‌نه‌وشه ڕه‌نگی هه‌یه، به‌ری ئه‌م گیایه قه‌ڵه‌و و درێژه و ڕه‌نگی سورێکی تاریك یان ڕه‌شه، هەندێك جۆری زه‌رد و چه‌رموون. به‌ڵام هه‌ر ڕه‌شه‌که‌یان بۆ خواردن ده‌بێ و ئه‌وانیتر بۆ جوانین. به کوڵاوی له چێشت دا یان به سووره‌وکراوی ئه‌خورێت ، یان خواردنی جۆراوجۆری لێ دروست ئه‌که‌ن. له باینجان ترشیش دروست ئه‌کرێ، به‌ڵام کاتێك کاڵه و هێشتا پێ نه‌گه‌یشتووه و ڕه‌نگی سوورمه‌یی به خۆیه‌وه نه‌گرتووه، مه‌وادێکی ژه‌هراوی تێدایه و نابێ بخورێ، گەدە و ڕیخۆڵه چه‌ور و نه‌رم ئه‌کا. ئه‌ڵێن ئه‌م ڕووەکە له وڵاتی هیند دا به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته مەترێك. ئه‌م ڕووەکە چه‌ند ساڵەنه، به‌ڵام وه‌ك ڕووەکێکی یه‌ك ساڵه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ..
سەرچاوە:- پێگەی (www.nawxo.org)
