
دانه‌وێڵه‌یه‌کی سپی یه له گه‌نم ده‌چێ و له تیره‌ی گه‌نمه‌یه‌کان ه، که سه‌ر به ده‌سته‌ی کێلان (کلوویه‌کان)ه ...له بژێوه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤه، ڕوته‌وه‌بووی چه‌ڵتوکه، گیایه‌کی یه‌کساڵه‌یه و به‌رزییه‌که‌ی (1،5م) ه، لاسکه‌که‌ی بڕ بڕه (به‌م جۆره لاسکانه ئه‌ڵێن Chaume) و گه‌ڵاکانی باریك و درێژن و ڕه‌نگیێکی سه‌وزی کاڵیان هه‌یه و گوڵه‌کانیشی چه‌رموون و 6 نێره‌کیان هه‌یه، له مه‌ره‌زه‌دا به‌رهه‌م دێت و پێویستی به ئاوی زۆره، له ده‌نکی برنج ئه‌لکحول و نیشاسته (تۆزی ئارد) ئه‌گرن. خوارنه‌وه‌یه‌کی ئه‌لکحوله له وڵاتی چین دا به ناوی ساکی له برنج دروست ده‌که‌ن. پێستی برنج ڤیتامینی( A و PP )ی تێدایه و له خودی برنجه‌که‌ش دا، ڤیتامینی( A و B ) ی ئاڵۆز،( D و E ) و هه‌ندێك کانزای چه‌ور، هایدراتی کا‌ربۆن، پرۆتین، ئادنین (Adenine, Adenitis)، فسفۆر، شه‌کر، کالسیۆم، مینزیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه. ئه‌و برنجانه‌ی که پێسته‌که‌یان گیراوه‌ته‌وه ڤیتامینی خۆیان له ده‌ست داوه. برنجی لێنراو بۆ ده‌رمانی سکچوون و بۆ گه‌ده، بۆ به‌ردی گورچیله و ریخۆڵه باشه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه باش نییه. ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان پێش منداڵبوونه‌که‌ی برنج بخوات به ئازارێکی که‌متره‌وه ده‌زێ. لینجاوی (ئاوی برنجی کوڵاو) بۆ ڕاگرتنی سکچوونی منداڵ به که‌ڵکه، برنج به زۆر شێوه‌ی وه‌ك شیربرنج به دارچینی یه‌وه بۆ هه‌ڵامه‌ت گرتوو باشه، وه‌ك پڵاو، قووڵی (قوبڵی) و له دۆڵمه‌ش دا ده‌خورێ. له ئارده‌که‌شی شیرینی وکاره‌کانی فڕنی لێ دروست ئه‌که‌ن و له زستانان دا ئه‌یخۆن که بۆ سه‌رما زۆر باشه. برنج جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆرییه‌کیه‌تی:- عه‌نبه‌ربۆ یان عه‌مه‌ربۆ که جۆرێكی زۆر به تامه، سه‌دری جۆرێکی تری بۆن خۆشه، برنجی گرده و برنجی سه‌رڕه‌ش . برنج له بنه‌ڕه‌ت‌دا له وڵاتانی چین و ژاپۆن و هیندستانه‌وه هاتووه. به‌ڵام ئێستا له زۆر وڵات دا و هه‌روه‌ها له کرماشان و شاره‌کانی کوردستانی تورکیا و کوردستانی عێراقیش دا ده‌یچێنن. بێ ئه‌وه‌ی برنج چه‌كه‌ره بکا له ئاوی ده‌که‌ن به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن باسترغه. پاستاو یه‌که‌م ئاوی برنجه، ڕۆژ و دانێك ئاو له برنج ده‌گرنه‌وه و به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن تاڵخۆش. جله مڵۆزمی بنجه. چه‌نبه‌ر پێکه‌وه‌نانی باقه‌ی چه‌ڵتووکه و خوونه‌دان چه‌قاندنی باقه‌یه و کۆڵنه‌مه کوتانی هه‌وه‌ڵ جاری برنجه له دینگدا و قه‌ره‌نیمه دووهه‌م کوتانی برنج و قه‌ره‌نیمه‌ی دووانێ یان ئاخ نیمه دواین ترین کوتانی برنجه، کۆخڵیش وه‌ستای چه‌ڵتووکه و کۆخڵنه‌ش حه‌قی وه‌ستای چه‌ڵتووکه.